9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “زاهد خالدیان” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری قوروه، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ٤ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ براكه‌ی “واحد خالدیان“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری قوروه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌و شاره كران. پاش لێپرسینه‌وه زاهد ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی قوروه كرا. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو.