ڕۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه كه پێشووتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
ئه‌م سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “دره‌خشان، زانیار و ئیدریس ڕه‌حیمی“، ڕێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی نزیك به ١٠٠ ڕۆژ له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دره‌خشان ڕه‌حیمی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌زبه‌ر به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی و هه‌روه‌ها دوو براكه‌ی به ناوه‌كانی “زانیار و ئیدریس ڕه‌حیمی“، حه‌فته‌ی ڕابردوو به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان، له زیندانی ناوه‌ندی سنه ئازاد كراون.