5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، “فه‌رهاد پله” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیاردی به شێوازێكی كاتی له زیندانی نه‌قه‌ده ئازاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو و هێشتا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.