8
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “قانع خاتری” چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاری سنه، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی سنه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌و شاره كرا. له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ به‌ندكرانی ئه‌و چالاكوانه‌دا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه نابراو پێشووتر له ڕێكه‌وتی ٢٧ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرابوو و پاش چه‌ند كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه، ئازاد كرابوو.