ئازادی كاتی مه‌سعوود ئه‌كبه‌ری له‌ زیندانی ئێڤین

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز،مه‌سعوود ئه‌كبه‌ریبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.

به‌ پێی ڕاپۆته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاشان له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیهه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات، به‌شداری له‌ گروپه‌كانی دژ به‌ ڕژیم، حوكمی ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net