ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، “محه‌ممه‌د په‌روازه” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، پاش ٦٨ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌ریوان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گوندی “نێ” سه‌ر به شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی مه‌ریوان كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر به هۆی چالاكییه‌كانی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه گوشار خرابووه سه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی ئازاد كرانی پاش لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه له به‌رده‌ستدا نه‌بوو و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو.