21
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی، ژینگه‌پارێزی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد پاش ٣٥ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕوون نه‌كراوه.