ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، “قانع خاتری” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری سنه، پاش تێپه‌ڕاندنی ٨٥ ڕۆژ له سه‌رجه‌م ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی ناوه‌ندی سنه ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٥ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆنی، تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵی، به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی ٨ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه ڕاگوێزرا.