4

ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری كرماشان، پاش تێپه‌ڕبوونی ٣٣ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “مه‌هسا زارعی“، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه ناوبراو تا كاتی ئازاد كرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هه‌روه‌ها له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی ڕژیمدا بووه.