14
ڕۆژی دووشه‌ممه 29ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتی له شاری شنۆ كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له مانگێكه چاره‌نووسیان دیار نییه، به دانانی بارمته ئازاد كران.
ئه‌م چوار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ڕه‌حمان تابش“، “كورۆش عه‌زیزی“، “هێدی شادیخواه” و “ئه‌میر جانگۆلی“، مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و بۆ ماوه‌ی زۆرتر له یه‌ك مانگ له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان “هێدی شادیخواه” به دانانی بارمته‌ی ١ ملیاری و هه‌روه‌ها ئه‌و سێ هاووڵاتی دیكه هه‌ر یه‌ك به دانانی بارمته‌ی ٧٠٠ ملیۆنی ئازاد كراون.