9
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “ڕه‌زا كامرانی” كه ماوه‌ی دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هاوكات له گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه له شاری جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی بارمته ئازاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان و له ڕۆژی مانگرتنی گشتی له كوردستان، له گه‌ل چوار هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “ئاتیلا ههبدی“، “سه‌تار بابایی“، “زه‌كه‌ریا فیرووزبه‌خت” و “ئیدریس عه‌بدوڵڵاهی“، به توندوتیژیه‌وه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ناسراو به “مه‌یدانی نه‌وت” ڕاگوێزران.