ئازادی ژینا موده‌ڕس گورجی له‌ زیندانی شاری سنه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانان،ژینا موده‌ڕس گورجیبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی سنه‌، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرا.

ناوبراو له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیو ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری سنه‌ به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی شاری سنه‌ به‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاری به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ دیسان ڕێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ دانانی بارمته‌ی ٥ ملیاری به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ سێ كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیم، به‌ تۆمه‌تیساز كردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هاوكاری له‌ گه‌ڵ نه‌یارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیوته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، سه‌رجه‌م حوكمی ٢١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه‌ پاشان له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌رتۆمه‌ته‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، حوكمه‌كه‌ی بۆ ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net