ئازادی کاتی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی شاری سنە

ماڵپه‌ڕی په‌یام

لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٥ و ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران وسەڵواتئاوای سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کران.

بە پێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتێکی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری کامیاران بە ناویفەرزاد حەمیدیکە لە لایەن  ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و پاش  لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو، پاش مانگێک بە دانانی بارمتە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا. هەروەها بەندکراوێکی دیکەی خەڵکی گوندیسەڵوات ئاوا، کە ڕێکەوتی ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net