2

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “پوریا جه‌واهری” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، پاش بانگهێشتی له لایه‌ن ئێتڵاعاتی سپای شاری كامیارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری سنه كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم، كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی یه‌كێك له هێزه‌كانی ڕژیم، ئه‌ندامتی یه‌كێك له حییزبه كوردییه‌كان و هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری سنه كرابوو.