19
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، حه‌راسه‌تی زانكۆكانی كوردستان، ئه‌میركه‌بیر و پۆلی تكنیك به بیانووی حیجاب ڕێگه‌یان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خویندكارانی كچ گرتووه.
به‌وته‌ی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان، حه‌راسه‌ت گوشارێكی زۆری بۆ خوێندكارانی كچ هێناوه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له‌و خوێندكارانه ده‌كات كه جل و به‌رگی ڕهنگاوهڕهونگ و مانتۆی كۆتا له‌به‌ر ده‌كه‌ن. له زانكۆی ئه‌میر كه‌بیر و پۆلی تكنیك هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ڕێگه‌یان نه‌داوه خوێندكاران به جل و به‌رگی تاقیگه و مانتۆی كۆتا بچنه نێو زانكۆوه و بێ‌ڕێزیان به خوێندكارانی كچ كردووه.