“ڕزگار به‌یگزاده بابامیری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانیش به شێوازێك كه ئه‌م كرده‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندرا و پاش ١٣٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری له لایه‌ن ئه‌وهێزانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ورمێ كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌یه‌ك له زیندانی ورمێ نامه‌یه‌كی له سه‌ر ئه‌شكنجه‌درانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان نه‌ته‌نیا پێداچوونه‌وه‌یان له سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكوو به شێوازێك ئه‌م كرده‌وه‌یان په‌سه‌ند كرد. جێگای ئاماژه‌یه كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی چالاكان و ناڕازیان و هه‌روه‌ها دامرکاندنی ڕاپه‌ڕینه‌كان له ئێران به كار دێنێت.