ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران ده‌ری ده‌خات كه كۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه دایه و ناڕه‌زایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠ له سه‌د زیادی كردووه.
ئه‌و به‌ڵگه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی كارگرووهی پێشگیری له قه‌یرانه ئه‌منیه‌تی و مهعیشهتیهكانی قه‌رارگای ساره‌ڵڵا درزی كردووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا نوێنه‌ری دادستانی تاران، ڕێكخراوی ئیتلاعاتی تاران، پۆلیسی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی گشتی ناجا، ئیتلاعاتی به‌سیج، سپای سه‌یدۆلشۆهه‌دا، سپای ڕه‌سوول ئه‌كره‌م، به‌سیجی ئه‌سنافی ئێران و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران تێدا به‌شدار بوون. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ش له ئه‌ستۆی پاسدار “حسێن نجات” فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ساره‌ڵڵا بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه نیشانی ده‌دات كه ته‌نیا شوێنێك كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌رنامه‌ی بۆ دائه‌ڕێژێت و هه‌زینه‌ی سه‌رسام ئاوه‌ری بۆ ئه‌كات، سه‌ركوتی ناڕازیان و جه‌نایه‌ت له حه‌ق كه‌سانی بێ تاوانه.