65
كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕشه‌مه، له په‌یامێكی ویدیۆیی‌دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس ڕایگه‌یاند: كاره‌ساتێكی مرۆیی له ناوه‌ندی پشتگیری له كه‌م ئه‌ندامانی مێهرئافه‌رینی كه‌ره‌ج ڕوویداوه.
“بێهرووز مۆروه‌وتی” به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران له‌و ویدیۆیه‌دا ئاماژه به چه‌ندین بابه‌ت ده‌ستدرێژی سێكسی، ئازاری جنسی، لێدان و ئه‌شكه‌نجه، وه‌رگرتنی پاره‌ی نایاسایی له ناوه‌ندی پشتگیری له نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كانی مێهرئافه‌رینی كه‌رج كردووه و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی بێهزیستی بووه.