2
ڕۆژنامه‌ی ئیرله‌ندی ژۆرناڵ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی و سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان، سه‌ره‌كی ترین ده‌ور و نه‌خشیان له گه‌وره‌ترین په‌روه‌نده‌ی قاچاخی كۆكائین بۆ ئه‌و وڵاته دا بووه.
ئۆپراسیۆنی ده‌ستگرتن به سه‌ر دوو تۆن و ٢٠٠ كیلۆگرام كۆكائین له ساڵی ٢٠٢٣ ده‌ستی پێكردووه و به‌های ئه‌و مهحموولهیه ١٥٧ ملیۆن دۆلاره. گرووپی تاوانكاری “كینهان” به هاوكاری كارتێله‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له وڵاتی وێنزۆئێلا و سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان پێنج ملیۆن یۆرۆیان وه‌كوو پێش په‌رداخت بۆ ناردنی ئه‌و مهحموولهیه ته‌رخان كردووه. بڕیار بووه داهاتی فرۆشتنی ئه‌و مهحمووله له بازاڕكانی ئورووپادا سپی بكرێته‌وه.