یاشار سوڵتانی ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: “كازم سدیقی” نوێنه‌ری خامنه‌یی و ئیمام جومعه‌ی تاران زیاتر له چوار هه‌زار متری چوارگۆشه، زه‌وی و باخی ده‌وڵه‌تی له ناوچه‌ی ئهزگهلی تاران به شێوه‌ی نایاسایی داگیر كردووه.
“كازم سدیقی” پێشتر ئیدعای كردبوو كه خودا له ده‌روونی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی دا خۆی نیشان داوه و خامنه‌یی ئیمامی ١٢هه‌می شێعهكانه. شیركه‌تی “په‌یڕه‌وانی ئه‌ندێشه‌ی قائیم” كه له‌لایه‌ن سدیقی و كوڕه‌كانی له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ دا دامه‌زراوه، ناوه‌ندێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، ناوبراو ئیداره‌ی حه‌وزه‌ی علمیه‌ی خومه‌ینی له تارانی له ئه‌ستۆ دایه و له كۆی ٢٣ هه‌زار متر چوارگۆشه زه‌مینی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه، پارچه زه‌مینێك به نرخی هه‌زار ملیارد تمه‌ن، له‌لایه‌ن خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه داگیر كراوه.