14
سێ كاسبكاری كورد به ناوه‌كانی “ئێدریس ئاڵی“، “”ئازاد شوجاعی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و “ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د” خه‌ڵكی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ به تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ ئێسڕائیل به ئێعدام مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ كاسبكاره كورده كه ماوه‌ی ٨ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌لی تیرۆركردنی “موحسن فه‌خری زاده” له نێو باری مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی به سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراون.