8
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شه‌ش زانای ئه‌تۆمی و زیاتر له ٢٠ فه‌رمانده‌ی پله به‌رزی نیزامی كۆماری ئیسلامی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ش زانای ئه‌تۆمی به ناوه‌كانی عه‌بدۆلحه‌مید مینووچێهر، ئه‌حمه‌دڕه‌زا زۆلفه‌قاری، سه‌یدئه‌میرحسێن فقێهی، محه‌ممه‌دمێهدی تێهرانچی و فه‌ره‌یدوون عه‌باسی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون. هه‌روه‌ها میدیاكانی ئێران كوژرانی ئه‌میرعه‌لی حاجی زاده، سه‌ردار محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر ئه‌سه‌دی، سه‌ردار داوود شێخیان و سه‌ردار مێهدی ڕه‌بانیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و تیرۆرئالارمی سه‌ر به سازمانی مووسادی ئیسڕائیل، هه‌واڵی كوژرانی سه‌ردار قائانی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.