به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناسناوی پێنج ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خۆپێشاندانه‌كانی دێهده‌شت بریتیه له: عاتفه تاهرنیا، ئه‌میرحسێن جه‌عفه‌ری، كامران بووزه‌ڕی، جابر فرووغی و پووریا به‌راتی.
شه‌وی ٢١ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ناڕازی شارستانی دێهده‌شت له پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د دژ به ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك خۆپێشاندانیان كرد. گه‌نجانی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن و پێنج كه‌سیان له‌لایه‌ن مه‌ئمووره‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كران. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، عاتفه تاهرنیا پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازار ڕه‌وانه‌ی زیندانی یاسووج كراوه و چاره‌نووسی ئه‌و چوار شارومهندهكهی دیكه نادیاره.