78
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆ، شیركه‌تێكی تیجاری له شاری ورمێ به بیانووی مامه‌ڵه‌كردن له بازاڕه‌كانی فارێكس و ئه‌رزی دیجیتاڵ، هه‌روه‌ها هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی شت و مك، پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ڵهاتوون.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری ماڵدزاراوانی ورمێ، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت سه‌ره‌تا بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌كوو سوودی سه‌رمایه‌كان به خه‌ڵك داوه، به‌ڵام له ماوه‌ی ١١ مانگی ڕابردوودا له ناكاو په‌رداختی سوودی هاورده‌ی پشكداران قه‌تع كراوه و خاوه‌ن شیركه‌ت به هه‌زار ملیارد تمه‌ن پاره‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵهاتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا ٢٠٠ كه‌س له سه‌ر ئه‌و شیركه‌ته سكاڵایان تۆمار كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بۆ ٤٠٠ تا ٥٠٠ كه‌س به‌رز بێته‌وه.