24
پادگانی “ئیمام حه‌سه‌ن” كه ئه‌كه‌وێته سه‌ر جاده‌ی كۆزه‌رانی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا خۆپێشانده‌رانیان تێدا ئه‌شكه‌نجه ئه‌دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەو سەربازگەیە وەک شوێنێک بۆ مەشق و ڕاهێنان بە تیرۆریستانی به‌كرێگیراوی کۆماری ئیسلامی وه‌كوو حیزبوڵڵا و حەشدی شەعبی بەکار دەهێنرێت. زەویه‌كانی ئه‌و پادگانه لەلایەن بەكرێگیراوانی سەر بە كۆماری ئیسلامی بە ناوی ساختە كڕدراون و چالاكییه‌كانیان به نهێنی و دوور له چاوی خه‌ڵك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.