ئاشكراكردنی شێوه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان له‌ زاری په‌خشان عه‌زیزی

 

“په‌خشان عه‌زیزی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ نامه‌یه‌كدا له‌ ژێر ناوی “شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و ئاڵترناتیوی”، سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕه‌نجی “ژن بوون” و “كورد بوون” له‌ سیسته‌می كۆماری ئیسلامی دا، باسی له‌ ئه‌شكه‌نجه‌كانی خۆی له‌ زیندانی ئێڤین كردووه‌.

“په‌خشان عه‌زیزی” له‌ نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توندووتیژانه‌ی له‌لایه‌ن ٢٠ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و ڕاكێشانی به‌سه‌ر ئه‌رزدا له‌ پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. به‌ وته‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت ناوبراویان به‌ كورسییه‌ك دا به‌ستووه‌ته‌وه‌ و وێڕای لێدان چه‌ند جار به شێوه‌ی ده‌ستكرد له‌ سێداره‌یان داوه‌. په‌خشان عه‌زیزی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی هاوشێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌ ساڵی ٨٨ به‌ تۆمه‌تی “ژن بوون” و “كورد بوون” زانیوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net