ئاشکرابوونی ناونیشانی ٩ هاوڵاتیی گیانبەختکردوو له کرماشان و شاباد

لە بەردەوامیی پڕۆسەی ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ، ناسنامەی لانیکەم ٩ هاوڵاتی کە لە کاتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی کرماشان و شاباد گیانیان بەخت کردووە، پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شاری کرماشان دوو هاوڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی عیرفان جامەشۆرانی و محەممەد جەعفەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران گیانیان بەخت کردووە. هەروەها لە شاری شاباد، حەوت هاوڵاتی بە ناوەکانی جەواد نیازی، ئەمیرحوسێن نادری، مەسعوود سەهامی، جابر عەبدی، میلاد گەنج‌دووست، ڕەزا دەروێشی و میلاد فەڕوخی، لە کاتی سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کوژراون. ئەم هەواڵانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە بەهۆی بەردەوامیی کەشوهەوای ئەمنی و سنووردارکردنی توندی گەیاندنی زانیاری، نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانبەختکردووان و شاراوەمانەوەی ڕەهەندە ڕاستەقینەکانی سەرکوتی خۆپیشاندانەکان بەردەوامە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net