9

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە شارستانی سەردەشت هێزەکانی سپای پاسداران هەندێک قوتابخانە و شوێنی گشتییان کردووەتە شوێنی جێگیرکردنی هێزەکانیان.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەند قوتابخانە و هەروەها لە زانکۆی پەیام نووری سەردەشت هێزەکانی سپای پاسداران جێگیر کراون. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان لە گوندی بێورانی سەردەشت، قوتابخانەی شەوانە و مزگەوتی گوندەکە بوونەتە شوێنی جێگیرکردنی هێزەکان. هاوکات بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە هێزەکان لە ناو شار لە ناو ئۆتۆمبیلدا جێگیر کراون.