
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاماده‌كارییه‌كی تونددایه تاكوو شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ركوت بكات.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له ئه‌زموونی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵانی پێشوو و به تایبه‌ت خۆپێشاندانه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ ده‌رسی وه‌رگرتووه، هه‌وڵ ئه‌دات به دامه‌زراندنی سدان بنكه‌ی به‌رگری نوێ له شاره جیاوازه‌كان، ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ له به‌رزاییه‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها به‌هێزتر كردنی هێزی سه‌ركوت، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی داهاتوودا له ناو ببات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامی به هۆی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان له مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها ڕشتنی خوێنی به هه‌زاران هاووڵاتی ناڕازی، له لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه په‌راوێز خراوه و حكومه‌ت به ته‌واوی ڕه‌وابوونی خۆی له‌ده‌ستداوه.