4
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده نیزامییه‌كانی باڵای ڕژیم سه‌ردانی ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان كردووه و كه‌لووپه‌لی سه‌ربازیان بۆ شاره‌كانی كرماشان، شنۆ و پیرانشار گواستووه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منی و ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگهدۆستانیان وتووه كه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ناتوانن سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌یان بارهه‌ڵگری سه‌ربازی چه‌ك و چۆڵیان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی گواستووه‌ته‌وه و هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم له پارێزگاكانی كرماشان، كوردستان، ئیلام و ورمێ خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.