ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، سه‌دان ئه‌ندامی “ی.پ.ژ” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری ڕه‌قه ڕایانگه‌یاند كه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ئاماده‌ن.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له مه‌یدانی نه‌عیمی شاری ڕه‌قه به‌ڕێوه چووه و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی “ی.پ.ژ” تێدا به‌شدار بوون، به ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكردووه و به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا هێزه ئیسلامگه‌راكان بۆ ناوچه‌كانی پاراستنی میدیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه چه‌كدارانی پێشووی داعشن و ئه‌وان ئاماده‌ن كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بڕۆنه هه‌رێمی كوردستان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رگری له خه‌ڵكی باشووری كوردستان بكه‌ن.