10
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ١٤٠٣دا سه‌رجه‌م دوو هه‌زار و ٤٩١ كه‌س به بیانووی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به هۆی نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین، ١٣ كرێكار و چالاكی كرێكاری، ٢٨ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ، چوار خوێندكاری زانكۆ، ١٢٤ كه‌مینه‌ی ئایینی، یه‌ك چالاكی بواری فه‌رهه‌نگی، یه‌ك چالاكی بواری جیاوازی جنسیه‌تی، ١١ ژینگه‌پارێز و ٣٣٢ كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ٦٤٩ ژن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ٦٤٣ بابه‌تیان به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری بووه.