ئاماری ساڵانه‌ی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران له‌سه‌ر كورژانی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له‌ ساڵی ١٤٠٢دا، سه‌رجه‌م ٥٤٠ شارومه‌ند به‌ر‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كه‌وتوون كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ ١٢٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ كۆی گشتی ئه‌و ٥٤٠ كه‌سه‌، ٢٩ كه‌س سووختبه‌ر، ٢٩ كه‌س كۆڵبه‌ر و ٧١ كه‌س شارومه‌ندی ئاسایی بوون. ٤١١ كه‌سیش به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كراون كه‌ ٣٥٣ كه‌سیان كۆڵبه‌ر، ٢٥ كه‌س سووختبه‌ر و ٣٣ كه‌س شارومه‌ندی ئاسایی بوون. هه‌روه‌ها ٩ هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئێران گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٢، له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ی گۆماناوی له‌ چواره‌مین ساڵڕۆژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س كوژران و ١٧٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net