29
به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣وه تا به ئه‌مڕۆ، سه‌رجه‌م ١٧ كۆڵبه‌ر، له‌وانه منداڵێك له سنووره‌كانی كوردستان كوژراون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره، له ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رجه‌م ١٧ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان به هۆكاره‌كانی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رمابردوویی، وه‌ستانی دڵ و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌و ڕێژه‌یه ١٢ كۆڵبه‌ر به ده‌ستڕێژی گوله، كۆڵبه‌رێك به هۆی وه‌ستانی دڵ، دوو كۆڵبه‌ر به‌هۆی سه‌رمابردوویی و دوو كۆڵبه‌ر به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه یه‌ك له‌و كۆڵبه‌رانه، “هه‌ستیار عه‌بدۆڵڵاهی” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ بووه.