3
میدیا ڕۆژئاوایه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه و یه‌ك ڕۆژ به‌دوای ده‌سپێكی ئاگربه‌ست ڕاپۆرتێكی ناخهه‌ژێنیان له‌سه‌ر ئاماری زیانه گیانی و مادیه‌كانی شه‌ڕی غه‌زه بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایانگه‌یاند: له ١٥ مانگی ڕابردوودا به لانیكه‌م ١٥٧ هه‌زار فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌رجه‌م ١٥٧ هه‌زار فه‌له‌ستینی له بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ١١ هه‌زار كه‌س دیار نییه و بێ سه‌روشوێنن. به وته‌ی كارناسانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی غه‌زه ٣٥٠ ساڵ ده‌خایێنێت و ٨٠ ملیارد دۆلار بودجه‌ی ده‌وێت.