به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی دا ٤٩٨ ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی منداڵان له سه‌رانسه‌ری ئێران تۆمار كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی ڕابردوودا، ٢٧ بابه‌ت ده‌ستدرێژی سێكسی و ئازاری جنسی منداڵان، ٤٣ بابه‌ت كوشتن، پێنج بابه‌ت قه‌تڵی نامووسی، سێ بابه‌ت كۆرپه‌ڵه‌ی فڕێ دراو، ٩ بابه‌ت مه‌رگ و ١٧ بابه‌ت برینداربوونی منداڵانی كار، ١٤ بابه‌ت مردن و ٢٠٤ بابه‌ت بریندابوونی منداڵان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم، ٥٨ بابه‌ت خۆكوژی، چوار هه‌زار و ٢٩٦ بابه‌ت ئازاری منداڵان، ٢٨ بابه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ، سێ ملیۆن منداڵی دووركه‌وتوو له پڕۆسه‌ی خوێندن و دوو ملیۆن منداڵی كار تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها دوو منداڵ به ٤٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.