ئاماری گیانبه‌ختكردنی ڕۆژنامه‌وانان له‌ جیهان و قوتابیان له‌ غه‌زه‌

به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ساڵی ٢٠٢٤ دا، ١٢ هه‌زار و ٩٤٣ قوتابی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا بۆ سه‌ر غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٢٢ هه‌واڵنێر له‌وانه ١٤ ژن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان كوژراون.

له‌و كاته‌وه‌ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل ده‌ستی پێكردووه‌، نزیك به‌ ٤٦ هه‌زار كه‌س له‌ غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ ١٢ هه‌زار و ٩٤٣ كه‌س قوتابی بوون. هه‌روه‌ها فدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، ١٢٢ ڕۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان كوژراون كه‌ ٥٨ له‌ سه‌دیان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان بوون، واته‌ ٧٧ هه‌واڵنێر كه‌ ٦٤ كه‌سیان فه‌له‌ستینی، شه‌ش كه‌سیان لوبنانی و یه‌ك كه‌س خه‌ڵكی سووریه‌ بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net