ئامارێک لە سەر قوربانی بوونی هاووڵاتیانی بەلووچ بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا لانیکەم ٤٨ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم زیانە گیانییانە لە ٢٢ ڕووداوی جیاوازدا ڕوویانداوە و بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی بەردەوام و بێ جیاوازیی مینی دژە مرۆیی و ئەو چەکانەی کە لە مانۆڕە سەربازییەکانەوە بەجێماون، ئەم ڕێگایانە بۆ چەندین دەهەیە شوێنی ژیان و مەعیشەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە و پێداویشتییەکانی ژیانیان لەو ڕێگایەوە دابین دەکەن. جێگای ئاماژەیە هیچکام لە ناوچە مینڕێژ کراوەکان  تابلۆ یا هێمایەکی ئاگادارکردنەوەی لە سەر نییە و قوربانیان لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net