به‌پێی ئاماری كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری په‌نابه‌ران، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به بۆنه‌ی شه‌ڕ، ئه‌زیه‌ت و ئازاری مه‌زهه‌بی و گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا له سه‌راسه‌ری جیهان ئاواره بوون گه‌یشتووه‌ته ١٢٢ ملیۆن كه‌س.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌نابه‌ران له وڵاتی سوودان تۆمار كراوه و زیاتر له ١٣ ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی ئاواره بوون. ئه‌فغانستان به ده ملیۆن ئاواره و ئۆكراین به ٩ ملیۆن ئاواره له پله‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌دان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی منداڵانی كار له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ ١٣٨ ملیۆن كه‌س هه‌ڵكشاوه و ٥٤ ملیۆن منداڵ له پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان كار ده‌كه‌ن و گیانیان له مه‌ترسی دایه.