خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: له‌و كاته‌وه گرووپه ئیسلامگه‌راكان شاره‌كانی سووریه‌یان یه‌ك له‌دوای یه‌ك داگیر كردووه، ١٥٠ هه‌زار شارومه‌ندی سووری ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووریای دیمۆكراتیك بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاستی نائه‌منی، كوشتن و تاڵانكاری له شاره داگیركراوه‌كانی سووریا چووه‌ته سه‌ره‌وه و داعشیه‌كان تا به ئه‌مڕۆ ٥٤ كه‌سیان له‌سه‌ر شه‌قام له سێداره دراوه و چه‌ند زانا و مامۆستای زانكۆیان تیرۆر كردووه. هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه و هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌رته‌شی پێشووی سووریه ده‌دۆزنه‌وه له پێش چاوی خێزان و خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام به‌دوای ماشێن دا ڕایانده‌كێشن و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن. له شاری منبجی داگیركراویش تیرۆریستانی سه‌ر توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دانیشتووانی ئه‌و شاره و مه‌ڕ و ماڵات و داراییه‌كانیان تاڵان ده‌كه‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ تاوانی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی توركیا، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته گونده‌كانی كۆبانی بۆردوومان ده‌كات و ڕۆژی ڕابردوو، كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.