13
به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٤٠٠ هه‌زار شارومه‌ندی دانیشتووی كه‌رتی غه‌زه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ئاواره بوون.
له ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣وه كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ده‌سپێكردووه‌ته‌وه، له هه‌ر پێنج شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی یه‌ك كه‌سیان دووباره ئاواره بووه. له‌و ماوه‌یه‌دا به سه‌دان كارمه‌ندی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، ژنان و منداڵان له بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان، تووشی برسیه‌تی بوون.