ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس لە ئێران بەهۆی شەڕەوە

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕایگەیاندووە کە شەڕ لە ئێران بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە، هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان نیشان دەدات کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی شەڕ، لە نێوان ٦٠٠ هەزار تا یەک ملیۆن خێزان، واتە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس، بە شێوەیەکی کاتی لە ناوخۆی وڵاتدا شوێنی نیشتەجێبوونیان جێ هێشتووە. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەم خێزانانە لە تاران و شارە گەورەکانەوە بەرەو ناوچەی باکوور و گوندەکان کۆچیان کردووە. شایانی باسە کە ئەم  ڕێکخراوە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تەنها لە دوو ڕۆژی یەکەمی هێرشەکاندا نزیکەی ١٠٠ هەزار دانیشتووی شاری تاران، ئەو شارەیان بەجێ هێشتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net