به‌یانی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ده‌وڵه‌تی سووریا به نێوانگیری ئه‌مریكا، توركیا و ئۆردۆن ئاگربه‌ستی له نێوان هۆزه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته و درۆزه‌كانی سۆوه‌یدا ڕاگه‌یاند به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادان له هه‌ندێك ناوچه هێشتا به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی باشووری سووریا وێڕای داگیركردنی چه‌ند گوند، چوونه‌ته نێو گه‌ره‌كه‌كانی په‌راوێزی شاری سۆوه‌یدا و هێشتا شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاستی توندووتیژی هه‌ر دوولا ئاشكرا ده‌كات و به سه‌دان ته‌رم له سه‌ر شه‌قامه‌كانی سۆوه‌یدادا كه‌وتووه. هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندامی ڕێكخراوی مانگی سووری ڕۆژئاوای كوردستان كه بۆ یارمه‌تی درۆزه‌كان ڕۆیشتبوون له‌لایه‌ن چه‌كدارانی هۆزه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری سووریا، له ئاكامی پێكدادانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیك به سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ٢٢٠٠ كه‌س كوژرا و بریندار بوون.