
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به پێی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك کە له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و حكومه‌تی كاتی سووریادا واژۆ كراوه، شه‌ڕ له ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌وه‌ستێت و هه‌روه‌ها هه‌ندێك گۆڕانكاری له ناوچه‌كه‌دا ڕوو ئه‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ی له نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی كاتی سووریادا واژۆ كراوه، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ناوچه‌كانی “دێره‌زوور و ڕه‌قه” ئهكشێنهوه و هه‌روه‌ها شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا ڕاده‌وه‌ستێت. “مه‌زڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه له ڕۆژانی داهاتوودا به‌یاننامه‌یه‌كی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕێككه‌وننامه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و له به‌رده‌وامی وته‌كانیدا جه‌ختی له سه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وتی كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كرده‌وه.