ئاگردانی باڵوێزخانه‌كانی فه‌ڕانسه و ئه‌مریكا له‌ كۆنگۆ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ناڕازی وڵاتی كۆنگۆ باڵوێزخانه‌كانی فه‌ڕانسه و ئه‌مریكایان له‌ شاری كینشاسا ئاگر دا.

چه‌ند ساڵه‌ وڵاتی كۆنگۆ گیرۆده‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی بووه‌ و وڵاتانی فه‌ڕانسه، ئه‌مریكا و ڕۆئاندا ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌ میلیشیاكانی (M23) ده‌كه‌ن. ئه‌و گرووپه كۆنتڕۆڵی به‌شێكی زۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆی به‌ده‌ست‌ گرتووه‌ و له‌و ماویه‌دا سه‌دان جه‌نایه‌تی جه‌نگی ئه‌نجام داوه‌. وڵاتی كۆنگۆ وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن وڵاته‌ ئیمپریالیستیه‌كانه‌وه‌ تاڵان ده‌كرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ هه‌ژاری دا ده‌ژین. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی توڕه‌ی كۆنگۆ دژ به‌ داگیركه‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و باڵوێزخانه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕانسه‌یان سووتاند و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌و وڵاته بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net