27
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، به‌نێره ته‌بلیغاتیه‌كانی سپای پاسداران له مه‌یدانی گرێزه‌ی سنه له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه سووتێندراوه.
پاش هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك به‌نێری ته‌بلیغاتی له شاره‌كانی كوردستان هه‌ڵواسیوه و هه‌زینه‌یه‌كی زۆری بۆ پڕۆپاگه‌ندای حكوومه‌تی ته‌رخان كردووه. ته‌رخان كردنی ئه‌و بودجه‌یه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی هه‌ژار و ژێر گوشاری ئابووری كوردستانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و گه‌نجانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ له هه‌ر شوێنێك به‌نێره‌كانیان ده‌بێنن، ده‌یانسووتێنن.