28
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، پیاویكێ خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “موراد” هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “له‌یلا پایمۆزد” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و دایكی دوو منداڵی له خانه‌باخه‌كه‌یدا له ده‌ورووبه‌ری پیرانشار ئاگر داوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو هاوژینه پێشتر تووشی كێشه‌ی خێزانی بوون و “له‌یلا” داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام موراد له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی له‌یلا دژایه‌تی كردبوو. ڕۆژی سێشه‌ممه موراد هاوژینه‌كه‌ی بۆ خانهباخێك له ده‌ورووبه‌ری پیرانشار بانگ كرد و له پێش چاوی منداڵه‌كانی دا ئاگری له جه‌سته‌ی به‌ردا. به‌وته‌ی پزیشكانی مهاباد، له‌یلا ٨٥ له سه‌دی جه‌سته‌ی سووتاوه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.