3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، ئاگر له قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی گه‌ڕووس له مهاباد كه‌وته‌وه به‌ڵام به یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ئاگره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرا.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی مهاباد، به هۆكارێكی نادیار ئاگر له قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی گه‌ڕووس كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه، ٥٠ هێكتار له‌و تاڵاوه له ئاگردا سووتاوه. هه‌ر چه‌ند هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام زیانێكی زۆر به ژینگه و بوونه‌وه‌ره‌كانی ئه‌و تاڵاوه گه‌یشتووه.