77
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی توركیا به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیل و گوندی پاشكۆته‌ڵی له سنووری ڕانیه بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه پۆش و پاوان و دارستانی ئه‌و دوو ناوچه ئاگری گرت.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان، بۆردوومانه‌كانی ڕژیمی توركیا زیانێكی زۆری له گوندنشینان، ژینگه و سرووشتی هه‌رێمی كوردستان داوه و ده‌وڵه‌تی عێراق كاردانه‌وه‌ی جیددی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی توركیا نه‌بووه. به پێی ئاماره‌كان، ده‌یان گوند به‌هۆی هێرشه‌كانی ته‌ركیا چۆڵ كراون و ساڵانه چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی له بۆردوومانه‌كانی توركیا ده‌بنه قوربانی.