3
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ئاگر له خانوویه‌كی به‌ساڵاچووان له ئه‌یاله‌تی ماساچۆسێتی ئه‌مریكا كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌و ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ماساچۆسێت، كاتژمێر ٩ و ٣٠ خوله‌كی شه‌وی یه‌كشه‌ممه ئاگر له خانووی به‌ساڵاچووانی ئه‌و شاره كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٠ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. جیفری به‌یكن به میدیاكانی وت: هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.